بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هانا سەید ئەنوەر ڕەشیدی شارەداری سنە تاوانبارە بە بەشداری لە کوشتن و سەرکوتی خەڵکی شاری سنە لە جەریانی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی بە تایبەت لە مانگەکانی خەزەڵوەر و ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١ .
ناوبراو جگە لەوەی ڕێگەی بە هێزە نیزامی و ئەمنییەکان داوە کە لە ئیمکاناتی لۆجستیکی شارەوانی بۆ سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران کەڵک وەربگرن بەشێکی بەرچاوی شوێنی حەوانەوە و خۆراکدانی ئەو هێزە یارمەتیدەرانەی کە ڕەوانەی سنە کراونی لە ئەستۆ گرتووە .
بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی کە بەردەستن پێویستە ئەو بە هۆی ئاسانکاری و بەشداری لە کوشتن و سەرکوتی خۆپێشاندەران لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی داوا و دادگایی بکرێت .