بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەلام ئازەری خەڵکی نەغەدە ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی قازی “دۆستی” بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” بە ساڵێک بەندکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” بە ٦ مانگ بەندکران سزا دراوە .
سزای پێدراو لەم ڕۆژانە بە شێوەی فەرمی بە سەلام ئازەری ڕاگەنیراوە .
ناوبراو لە رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکان لە ورمێ ڕاگوێزرا و دواتر بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواسترابووەوە .
سەلام ئازەری لە رێکەوتی ١٨ی رێبەندانی ١٤٠٢ ، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرابوو .