بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، نەریمان رندانی ، تەمەن ٣٥ ساڵ ، چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز ، دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم چالاکی مەدەنیە بە شێوەی خۆسەرانە لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە شاری بانە ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە ، نەریمان رندانی لە رێکەوتی ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکارانی کوردستان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر سزی سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو و دواتر لە ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملوێن تمەنی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرابوو .