بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، شەیخ زاهد شەهابی لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە خانقای “ڕێی ئازادی” دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سەقز ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە ، لە کاتی دەستبەسەر کردنی شەیخ زاهد ، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە سەر مۆبایل و هەندێک کەلوپەلی شەخسی ئەودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .