بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە ؛ ڕۆژی چوارشەممە “١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “رەزا رەزایی” خەڵکی ئاوایی “جەعفەرخان”ی سەر بە قەزای زیویەی شاری سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .