هانا : ڕۆژی دووشەممە “١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “هاوڕێ شافعی” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ناوبراو لە مەیدانی شەهنازی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەر و بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، شارۆمەندێکیتر بە ناوی “بێهروز فەیزی” خەڵکی سەڤز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەر و بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .