‌سەقز / دەستبەسەر کرانی دوو برای چالاکی میدیایی-مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ پێنج شەممە “٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” لە پەیوەند لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران لە شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ، دوو برا بە ناوەکانی “نەریمان و میلاد رندانی” لە چالاکانی مەدەنی و میدیایی لە سەقز دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی هانا ؛ میلاد رندانی تەمەن ٢٩ ساڵ و چالاکی میدیاییە و نەریمی رندانی تەمەن ٣٥ ساڵ و چالاکی مەدەنیە .ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد ؛ میلاد رندانی لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە و لە کاتی دەستبەسەر کردنی هێزە ئەمنییەکان کامێراکانی دوکانەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە .

هەروەها نەریمان رندانیش لە شەقامێکی سەقز بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو برا و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین