سەقز / دەستبەسەر کرانی ئەمجەد ساڵح زادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” ئەمجەد ساڵح زادە تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .

هانا زانیویەتی ، ئەم شارۆمەندە لە دوکانی مۆبایل مۆبایل فرۆشیەکەی خۆیی ، بە بێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە کارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

شایانی باسە ناوبراو پێشتریش بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” لە لایەن لقی یەکی لێکۆڵەری دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی قازی “جەواد موستەفایی” بە جەریمەی نەخدی و سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزای درابوو .

ئەمجەد ساڵح زادە لە رێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ ، بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سەقز بانگ کرا و دوای ڕۆژێک لێپرسینەوە ، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین