پژمان سوڵتانی تەمەن ٣٢ ساڵ ، لە دەستبەسەر کراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی “ژن ، ژیان ، ئازادی” لە شاری بوکان ، لەلایەن لقی ١ی دادگای تاوانەکانی ئازەربایجانی غەربی بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست”ی ئەندامێکی بەسیج سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە .
ئەمە لە کاتێکدایە کە بنەماڵەی قوربانییەکە ، دوای چەند مانگێک گفتوگۆ و نێوەندگیری ، لە بەرامبەر پێنج ملیار تمەن ڕێککەوتوون دەستبەرداری قەساس(تۆڵە سەندنەوە) بن .به پێچەوانەی خواست و هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ پێشگرتن لە وەها ڕەوتێک ، بەشێکی زۆر لەو بڕه پاره به هاوکاری خه ڵکی کوردستان و تۆڕەجەماوەڕییەکان کۆکراوەتەوه .
ئێستا هەوڵی چڕوپڕ لەلایەن چالاکانی مەدەنییەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە دەمێنێتەوە بەڕێوەدەچێت .بەڵام دەزگا ئەمنییەکان سنوورێکیان بۆ کۆکردنەوەی پارە داناوە و ڕێگرییان لە دەستپێکردنی هەڵمەتەکانی پشتیوانی گشتی کردووە و بە کردەوەی پشتیوانیکردن لە “دژ شۆڕش” ناویان بردووە .
چالاکوانانی مافی مرۆڤ بە ئاماژەدان بە ئەشکەنجەدان و دانپێدانانی زۆرەملێ و پرۆسەی دادگاییکردنی نادادپەروەرانە لە دۆسیەی سۆڵتانیدا داوای ڕاگرتنی خێرای جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان و دووبارە لێکۆڵینەوەی دادپەروەرانە لە دۆسیەکەی دەکەن .