سەردەشت / دەستبەسەر کرانی مامۆستایەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئارەزو جەلیل زادە تەمەن ٤٦ ساڵ ، مامۆستا و خەڵکی سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ دەستبەسەر کرانی ئەم مامۆستایە بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی باوکی ئەنجام دراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین