سەربازێکی خەڵکی مەریوان لە پادگانی هەمەدان کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەربازێکی کورد بە ناوی دیاکۆ کەیخوسرەوی، کوڕی عابد، خەڵکی مەریوان، لە کاتی خزمەتی سەربازی زۆرەملێ هەوڵی خۆکوشتنی داوە و ڕۆژی چوارشەممە ۹ی بەفرانباری ۱٤۰٤، (۳۰ دیسامبری ٢٠٢٥)دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانەیەک لە هەمەدان خەوێندراوە، گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دیاکۆ کەیخوسرەوی کە لە پادگانی پارێزگای هەمەدان خزمەتی سەربازی زۆرەملێی بە سەر دەبرد، بەهۆی کێشە و فشارەکانی بارودۆخی سەربازییەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بۆ نەخۆشخانەیەکی  هەمەدان ڕاگوێزرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین