سۆهەیلا خالدیان چالاکی مەدەنی سەر لە نوێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا

هانا: ڕۆژی شەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سۆهەیلا خالدیان مامۆستا، چالاکی مەدەنی و لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، سەر لە نوێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، سۆهەیلا خالدیان پێشتر لە ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک لە زیندان ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین