بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سۆران یوسفی خەڵکی ئاوایی سڵامەتی سەر بە شاری بۆکان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای چوار ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.
سۆران یوسفی تەمەن ٣٧ ساڵ خێزاندارە و باوکی منداڵێکە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، سۆران یوسفی پێشتر لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی بۆکان بە سەرۆکایەتی قازی فەخری بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” سزای چوار ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.
شایانی باسە ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٤ی دێسامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و دواتر لە رێکەوتی ١٨ی سەرماوەزی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
