سوتان و بریندار بوونی سێ کرێکار بە هۆی تەقینەوەی تانکی هەڵگرتنی سوتەمەنی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی یەکشەممە ٢٩ی پوشپەڕی ١٤٠٤، بە هۆی تەقینەوەی تانکی هەڵگرتنی سوتەمەنی لە دوکانێکی ناوچەی پێشەسازی شاری قوروە ، سێ کرێکار لەوانەش دوو منداڵ بریندار و توشی سوتاوی بوون .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی ئاگر کەوتنەوە لە دوکانەکە ، کە لە ئەنجامدا کرێکارێکی تەمەن ١٨ ساڵ لەگەڵ دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٦ و ١٧ ساڵ ، کە لە کاتی ڕووداوەکەدا خەریکی کارکردن بوون بریندار و توشی سوتاوی بوون .

بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بەهەشتی قوروە کراون .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر ناسنامە و بارودۆخی جەستەیی ئەم سێ کرێکارە زانیاری ورد لە بەردەستدا نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین