بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، کامەران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی سنە ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو لە شەقامی جامی شاری سنە بە توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
کامران ساختمانگەر پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی سۆشیال میدیا و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵە تەلەفیزیۆنییەکان” بە ٣ مانگ زیندان و جەریمەی نەخدی مەحکووم کرابوو .
بە پشتبەستن بە بڕگە یاساییەکانی دۆسیەی پێشوو، سزای زیندانیکردنی ٣ مانگەکەی بۆ جەریمەی نەختینەیی و لە کۆیی گشتی بە بڕی ٣٤ ملوێن تمەن جەزای نەخدی مەحکوم کرابوو .
دانیشتنی دادگای تۆمەتەکانی سەر کامران ساختمانگەر ڕۆژی دووشەممە” ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢” ، بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوەچوو .
شایانی باسە کە ناوبراو پێشتر لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ڕێکەوتی “٧ی ڕەزبەری ١٤٠١” دەستبەسەر و دواتر لە “١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠١” ئازاد کرابوو .
کامەران ساختمانگەر لە ساڵی ١٣٩٨ بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” بە پێنج ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو .