سنە / دەستبەسەر کرانی چوار چالاکی مەدەنی لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆز

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە سنە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆز ، لانیکەم چوار چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “شێروان حەیدەری ، ئیدریس حەیدەری ، سیروان حاتەمی ، خەڵکی ئاوایی ئەوێهەنگ و مەحمود نادری” خەڵکی ئاوایی “دادانە”ی سنە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم چوار چالاکوانە مەدەنیە ، ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ بڕیاری دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین