سنە / دەستبەسەر کرانی چالاکێکی کرێکاری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، جەلیل محەمەدی چالاکی کرێکاری تەمەن ٤٦ ساڵ ، لە لایەن هێزە جلوبەرگ مەدەنیەکان لە ماڵەکەی لە شەهرەکی بەهارانی سنە بە لێدان و بە کار هێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە کرێکاریە و شوێنی ڕاگیرانی هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین