هانا ڕۆژی شەممە “٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣” چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی “ژیان میری” خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر”ی سنە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی هانا ؛ ژیان میری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پێدرانی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە لە گەڕەکی مەسناوی سنە دەستبەسەر کراوە .
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .