سنە / دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی و مافەکانی ژنان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی شەممە “٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣” چالاکێکی مەدەنی و مافەکانی ژنان بە ناوی “ئایدا عەمویی” خێزاندار ، دایکی دوو منداڵ و خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە .

شایانی باسە ناوبراو لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەندین جار لە لایەن دامودەزگا ئەمنیەتیەکانەوە بانگ کراوە و هەڕەشەی لێکراوە .تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە و شوێنی ڕاگیرانی هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین