هانا : ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئەسعەد باباکەرەمی” خێزاندار ، باوکی سێ منداڵ ، خەڵکی ئاوایی “گاوەرە” و دانیشتووی سنە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆزی ئاوایی گاوەرە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .