بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، شارۆمەندێک بە ناوی “مەحمود نادری” خەڵکی ئاوایی “دادانە کەمانگەر” و دانیشتووی سنە ، دوای بانگ کران و ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە .
مەحمود نادری تەمەن ٤٦ ساڵ ، خێزادار و باوکی سێ منداڵە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە دۆخ و چارەنوسی سەردانی ئیدارەی ئیتڵاعاتیان کردووە و لەوێ پێیان ڕاگەینراوە مەحمود نادری دەستبەسەر کراوە و بۆ بەدواداچوون سەردانی دادگا بکەن . شایانی باسە ئەم شارۆمەندە پێشتریش چەندین جار بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات بانگ و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە .