هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “شێرزاد نامداری” تەمەن ٤٤ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی لە شەهرەکی بێعسەتی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .