هانا : ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، شارۆمەندێک بە ناوی “چیاکۆ قریە” خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ناوبراو بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .