هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “کەمال ئاخرەتی” خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ پێشکەشکرانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە جلوبەرگ مەدەنیەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی کەمال ئاخرەتی هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .
لەگەڵ دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندە ، لە دوو ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا لانیکەم ٩ شارۆمەندی کوردی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و زانیاریەکانیان لە لایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بڵاو کراوەتەوە .