بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : بڕیاری دەستبەسەر بوونی هێرش ناوگران زادە شارۆمەندی خەڵکی سنە لە لایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارەوە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی دیکە درێژ کراوەتەوە .
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە “١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە شوێنی کارەکەی لە سنە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزرا و ئێستا لە گرتنگەیە .
هێرش ناوگران زادە زیندانی سیاسی پێشوو ، تەمەن ٣٩ ساڵ ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە .
هێرش ناوگران زادە پێشتر لە ساڵی ١٣٨٦ ، بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حزبی کومەڵەی کوردستانی ئێران” سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپێنرابوو .