سنە / بانگ کرانی لانیکەم ١٠ چالاکی کرێکاری لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ کەس لە چالاکانی کرێکاری بۆ بەشی هەواڵگری ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە .

ناسنامەی ئەم چالاکانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “ٚفەردین رەحیمی ، موحسێن حسێن پەناهی ، ئێقباڵ شەعبانی ، نامیق باباخانی ، مەجید مەجیدی ، غالب حوسێنی ، ئارمان سەلیمی ، قانع خاتری ، شەهریار ئۆسکویی و عەبدوڵڵا خەیرئابادی” خەڵکی سنە ، سەلمێنراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم کەسانە دوای بانگ کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە و چەندین کاژێر لێپرسینەوە ، پێیان ڕاگەینراوە مافی بەشداریکردنیان لە هیچ ڕێورەسمێک و بڵاو کردنەوەی بابەتیان لە دژی نیزام نیە و هەروەها هەڕەشەی دەستبەسەر کردن و زیندانیکردنیان لێکراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین