بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە بە ناوی “باران ساعدی” لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی #ژن_ژیان_ئازادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .
بە گوتەی سەرچاوەیەکی هانا ؛ ئەم چالاکی مەدەنیە لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداریکردنی لە ڕێورەسمی ڕێزگرتن لە ٨ی مارس لە سنە ، دەستبەسەر کراوە .
باران ساعدی پێشتر لە رێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١ ، لە جەریانی بزووتنەی #ژن_ژیان_ئازادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ڕاگوێزرا و دوای تێپەڕ بوونی دوو مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .