سزای سێدارەی ناسر بەکرزادە لە دادگای باڵای وڵات هەڵوەشایەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای سێدارەی “ناسربەکرزادە” زیندانی سیاسی زیندانیکراو لە زیندانی ورمێ ، کە پێشتر لە خەزەڵوەری ١٤٠٣، لە لایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و هاوکاری لەگەڵ مۆساد” بە سەریدا سەپێندرابوو ، لە لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە هەڵوەشێندرایەوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم بڕیارە ئەمڕۆ بە پارێزەرەکەی ڕاگەینراوە . بە وتەی سەرچاوە نزیکەکان لە بنەماڵەکەی، لە قۆناخەکانی دەستبەسەر کردن و لێپرسینەوە ئەو له سەرجەم مافەکانی لەوانەش لە مافە سەرەتاییەکانی تۆمەتبارێک ، مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی و چاوپێکەتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە .

سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی سزاکە لە لایەن دادگای باڵاوە ، ناسر بەکرزادە هێشتا لە بارودۆخێکی نادیاردا لە بەندی سیاسی زیندانی ورمێ ڕاگیراوە و تا دیاریکرانی لقی نوێ بۆ پێڕاگەیشتنی دووباره بە دۆسیەکەی ، مەترسی دەرچوونی سەر لە نوێی سزای سێدارە لە ئارادایە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین