سزای سێدارەی زیندانیەک لە زیندانی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٤، زیندانیەک بە ناوی “بێهروز فەتوڵڵاهی” خەڵکی پارێزگاری ئیلام ، لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە لە سێدارە دراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم زیندانیە نزیک شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین