بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئومید ڕەش” خەڵک ئاوایی “کۆسهکەرێز”ی سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە به تۆمەتی “پڕۆپاگەندە لە دژی نیزام” به شەش مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا دراوە و سزاکە بە فەرمی پێی ڕاگەیندراوە.
شایانی باسە کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، ئومید ڕەش بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد گوازرایەوە.
دوای تەواو بوونی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد گواسترایەوە و دواجار دوای ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەری کاتی بە دانانی بارمتەی یەک ملیار و پێنسەد میلوێن تمەنی ئازاد کرابوو.