هانا : ڕۆژی شەممە ٣٠ خاکەلێوەی ١٤٠٤، سروە پورمحەمەدی ، ئەندامی ئەنجومەنی کولتوری کۆمەڵایەتی “نۆژین” دوای بانگ کرانی بۆ لقی چواری جێبەجێ کاری ئیجرای ئەحکامی سنە ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران بۆ کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی ئەم شارە ڕاگوێزرا .
ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی قازی “کەرەمی” بە تۆمەتی “پێکهێنانی گروپی و دەستە بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات” بە ١٠ ساڵ بەندکران سزا درا و سزاکە لە دادگای تێهەڵچوونەوە بو پێنج ساڵ بەندکرانی تەعزیری کەم کرایەوە و لە رێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، بە پارێزەرەکانی ڕاگەینرابوو .
شایانی باسە سروە محەمەدی لە رێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ١٦ ساڵ دەستبەسەر بوون ، بە دانانی بارمتە لە کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ئازاد کرابوو .