بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لەڕۆژانی ڕابردوو شارۆمەندێک بە ناوی سروش یوسفزادە خەڵکی مەهاباد، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتی قازی “سیامی” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” سزای شەش مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سزاکە لە رێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، بەم شارۆمەندە ڕاگەیندراوە.
شایانی باسە سروش یوسفزادە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و دواتر لە رێکەوتی ٢٢ی پوشپەڕی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.