زیندانیەکی سیاسی کورد لە ناڕەزایەتی بەرامبەر پێڕانەگەیشتنی پزیشکی مانی لە خواردن گرت

هانا : ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گوڵانی ١٤٠٤، موتەلب ئەحمەدیان زیندانی سیاسی خەڵکی بانە ، لە زیندانی ئێڤینی تاران لە ناڕەزایەتی بەرامبەر دژایەتی داواکاری گشتی لەگەڵ ڕاگیرانی سزای سێدارە و هەروەها بێبەش کرانی لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی ، مانی لە خواردن گرتووە .

ناوبراو کە ئێستا پازدەهەمین ساڵ لە مەحکومیەتی ٣٠ ساڵەی خۆی بە سەر دەبات ، بە هۆی کۆمەڵێک نەخۆشی جددی بە تایبەتیش تودە لە گەدەی و شکاوی بڕبڕەی پشتی پێویستە بەپەلە نەشتەرگەری بکرێت .

ئەو لە ساڵی ١٣٩٨ دەستبەسەر کرا و لە لایەن دەسەڵاتی قەزایی کۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی موحاربە لە ڕێگای ئەندامێتی لە حزبێکی کوردی دژی نیزام ، بە ٣٠ ساڵ زیندانی تەعزیری و دوور خستنەوە سزا درابوو .

هەروەها لە کۆمەڵێک دۆسیەیەی دیکەدا بە چەندین تۆمەت وەکوو “هاتووچۆی نایاسایی لە سنوور ، بەشداری لە قەتڵ و شەڕی بە ئانقەست” مەحکوم کراوە .

موتەلب ئەحمەدیان لە ئێستادا لە بەندی چواری زیندانی ئێڤینی تاران ماوەی سزاکەی بە سەر دەبات .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین