بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دۆسیەی شارۆمەندێکی کورد بە ناوی یوسف ئەحمەدی بەندکراوی سیاسی خەڵکی بانە و بەندکراو لە بەندیخانەی سنە، بۆ لقی جێبەجێ کاری سزاکانی ئەم شارە ڕاگوێزراوە، کارێک کە مەترسی جێبەجێ کرانی سزاکەی لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاد دەکات.
شایانی باسە، یوسف ئەحمەدی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بەبێ یەک ڕۆژ مەرەخەسی لە بەندیخانەدا بووە.
ئەم بەندکراوە سیاسیە لە رێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەگەڵ هەشت بەندکراویتر لە بەندیخانەی ناوەندی سنە، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی گشتی لە کوردستان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر کوشتنی شارۆمەندان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتەوە لە پارێزگای لوڕستان، کرماشان و ئیلام، مانیان لە خواردن گرتبوو.
