رەزا مورادی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی کامێران ئازاد کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٣ی دیسامبری ٢٠٢٥) رەزا مورادی تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی ئاوایی خامسانی سەر شاری کامێران، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کراوە.

شایانی باسە ناوبراو ڕۆژی هەینی ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی کامێران ڕاگوێزرا و دوای کۆتایی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین