بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیای دەوڵەتی ڕۆکنا، ٧ پیاوی تارانی پاش کەڵک وەرگرتن لە بارودۆخی قەیراناوی کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ دەستدرێژییان کردووەتە سەری.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کچە سەرەتا لە ماڵەکەی خۆی هەڵاتووە و دواتر پەنای بۆ بێهزیستی بردووە، لەوێشەوە هەڵاتووە و کەوتۆتە داوی کوڕێکی گەنجەوە، کە دواتر دەیباتە باخێکەوە و لەلایەن ٧ کەسەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە دەکرێتە سەر.
بە وتەی سەرچاوەیەک، دوای ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەی کچەکە، باوکی وەک سەرپەرشتیاری کچەکە خۆی لە تۆمارکردنی سکاڵا بەدوور گرتووە.
شایانی باسە کە کاتێک دامەزراوەی پشتیوانی فەرمی (بێهزیستی) ئەوەندە جێی متمانە نییە کە منداڵە قوربانییەکە پێی باشترە ڕابکات نەک بمێنێتەوە، ئەوە مانای ئەوەیە کە حکومەت لە دابینکردنی کەمترین ئاسایش بۆ منداڵان شکستی هێناوە.
کارەسات لەوەدایە کە باوکی قوربانییەکە سکاڵا تۆمارناکات ! ئەم بێدەنگییەی باوجی بەڵگەیە لەسەر بێ هیوایی لە دادپەروەری سیستەمی داد و ترسی لە کۆمەڵگایەک کە ئیدانەی قوربانی دەکات.
پرسیار: کێ بەرپرسیارە لە ژیان و ئاسایشی ئەو لاوانەی کە هیچ شوێنێکیان نییە لە ئێران نیە کە پەنای بۆ ببەن؟