دەستبەسەر کردن و سوکایەتی کردن بە پێنج لاوی کورد لە لایەن هێزەکانی ئینتیزامیەوە لە چایپارە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شەوی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هێزەکانی ئینتیزامی لە شاری چایپارەی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، پێنج لاوی کوردیان بە ناوەکانی “ئارین دلایی میلان، جەعفەر دلایی میلان، مەسعود دلایی میلان، ستار دلایی میلان و باقر دلایی میلان” دەستبەسەر کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ ئەم پێنج شارۆمەندە کورد خەریکی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بوون کە هێزەکانی ئینتیزامی بە هۆکاری ڕەش بوونی جامەکانی ئۆتۆمبێلەکە ڕایانگرتوون و دوای جەریمە کردنیان، چەند هێزێکی ئینتیزامی دیکە بێڕێزی و سوکایەتییان بەم پێنج لاوە کردووە.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد؛ هێزەکانی ئینتیزامی وێڕای وتنی قسەی نەشیاو بەم لاوانە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و دەستبەسەریان کردوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئینتیزامی ڕۆژێک دوای دەستبەسەر کردنیان ئەم پێنج شارۆمەندەیان بە مەبەستی سوکایەتی پێکردن لە ناوشاردا گەڕاندووە و دواتر بۆ زیندانی خۆی ڕایانگوێزاون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین