دەستبەسەر کردن و ئەشکەنجەی شارۆمەندێکی سەقزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەشتووە : ڕۆژی دووشەممە ٢ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی (ئ .ج) تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ ، خەڵکی سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ئەم شارۆمەندە دوای چەندین کاژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجە بە نوسینی بەڵێننامە ئازاد کراوە .
شایانی باسە ناوبراو پێشتریش لە سەردەمی بزووتنەوەی ژینا لە ساڵی ١٤٠١، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین