هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری بۆکان هەواڵی دەستبەسەر کردنی خۆسەرانەی دوو شارۆمەندیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاگەیاند .
بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ کاژێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە “٤ی بەفرانباری ١٤٠٣” هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی هەڵیانگوتاوەتە سەر ماڵی دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “هێمن بەهرامی” تەمەن ٣٦ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و “سۆران ئەرشەد” خێزاندار ، باوکی منداڵێک و هەر دووکیان خەڵکی ئاوایی “گڵۆڵانی سەرەوە” سەر بە قەزای ناوەندی شاری بۆکان ، دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایاگوێزاون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .