دەستبەسەر کران و ڕاگۆێزانی تاهیرە سلیمانی بۆ بەندیخانەی ناوەندی کرماشان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، تاهیرە سلێمانی خەڵکی کرماشان، چالاکی ژینگەپارێزی و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە کرماشان، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ٣ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکران، بۆ بەندیخانەی ناوەندی کرماشان ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو دوای بانگ کران بۆ لقی جێبەجێ کاری سزاکانی دادگا دەستبەسەر و بۆ بەندی ژنانی بەندیخانە ڕاگوێزراوە. ئەو پێشتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی نیزام سزا درابوو.

شایانی باسە، ئەم چالاکی ژینگەپارێزیە، پێشتر لە رێکەوتی ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠١، بە هۆی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکاج دەستی شکا و ماوەی ١٩ ڕۆژ لە گرتووخانە بوو. هەروەها ئەو لە رێکەوتی ٢ی خەرمانی ١٤٠٤، جارێکیتر بە شێوەی توندتیژانە دەستبەسەرکرا و تەلەفۆن و لاپتۆپەکەی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستی بە سەردا گیرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین