دەستبەسەر کران و ڕاگوێزانی میلاد ناسری بۆ زیندانی ناوەندی بۆکان

هانا : میلاد ناسری تەمەن ١٧ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “کانی ڕەش”ی سەر بە بۆکان ، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گوڵانی ١٤٠٤، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی بۆکان ڕاگوێزرا .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” بە ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درابوو .

شایانی باست میلاد ناسری لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای دوو هەفتە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین