هانا : ڕۆژی دووشەممە “١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣” دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی سروە شیری تەمەن ٢٢ ساڵ و براکەی پەیمان شیری تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “تەرەغە”ی بۆکان دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکانیان بۆ بەندیخانەکانی ورمێ و بۆکان ڕاگوێزران .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ سروە شیری بۆ بەندیخانەی ورمێ و براکەی پەیمان شیری بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزراون .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم خوشک و برایە لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی بۆکان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت لە بەرژەوەندی حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” بە ١٤ مانگ بەندکران سزا دراون .سروە شیری بە ٨ مانگ بەندکران و پەیمان شیری بە ٩ مانگ بەندکران سزا دراوە .
شایانی باسە سروە و پەیمان ڕۆژی چوارشەممە “٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣” بە شێوەی خۆسەرانە و بێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەیان لە ئاوایی تەرەغە لە لایەن هێزە ئەمننیەکانەوە دەستبەسەر کران و دواتر بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەیەکی ئەمنیەتی لە شاری ورمێ ڕاگوێزران و دوای کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون .