دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی وەهاب عەلیزادە

هانا : لەگەڵ تێپەڕ بوونی پێنج ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەر کرانی خۆسەرانەی وەهاب عەلیزادە ، خەڵکی ئاوایی “دوکانا”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ ، تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی ئەو بەردەست نیە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ڕۆژی دووشەممە ٩ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە کوردە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەری دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایدەگوێزن .
هانا زانیویەتی کە وەهاب عەلیزادە لەو ماوەیەدا تەنها یەکجار پەیوەندیەکی تەلەفۆنی کورتماوەی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجامداوە .

شایانی باسە ، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بەدواداچوونی بنەماڵەی وەهاب عەلیزادە بۆ ئاگادار بوونیان لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو ، هیچ ئەنجامێکی نەبووە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین