بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە : هەفتەیەک لەمەوبەر دوو برا بە ناوەکانی “کامبیز و چالاک محەمەدی” خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم دوو برا بە هۆکاری چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو برا کوردە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .