دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی ژن و مێردێکی سەقزی

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ژن و مێردێکی کورد بە ناوەکانی “دلێر سەلیمی” تەمەن ٤٠ ساڵ ، کوڕی عەبدولرەحمان و “ژیلا تەشەکۆری” تەمەن ٣٦ ساڵ ، خەڵکی سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

دلێر سەلیمی و ژیلا تەشەکۆری خاوەن کوڕێکی تەمەن ١٣ ساڵانن .
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ دلێر سەلیمی لە ڕێگای ساوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کراوە .

هەروەها خاتوو ژیلا دوو ڕۆژ دوای دەستبەسەر کرانی هاوسەرەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کراوە .
سەرچاوەکەی هانا زیادی کرد ؛ لە کاتی دەستبەسەر کردنی خاتوو ژیلا ، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە سەر مۆبایل و لابتۆپەکەشیدا گرتووە .

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانی ئەم ژن و مێردە تا ئێستا دامودەزگا ئەمنییەکان هیچ جۆرە وڵام و ڕوونکردنەوەیەکیان لە سەر بارودۆخی تەندروستی ، شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەر کردنیان بە بنەماڵەکان نەداوەتەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین