دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی شارۆمەندێکی کورد لە پیرانشار

هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “زەبیر مەحمودی” خەڵکی پیرانشار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە ماڵەکەی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین