رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی ئومید گوزلی لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا و خەڵکی تەورێز، لە لایەن هێزە جلوبەرگ مەدەنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هانای ڕاگەیاند، هێزە جلوبەرگ مەدەنیەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە. ئومید گوزلی تەمەن ٢٨ ساڵ، کوردی خەڵکی ساین قەڵایە.
شایانی باسە، لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
