دەستبەسەر کران و بریندار بوونی سێ شارۆمەندی کورد لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئینتیزامی بۆ سەر کارگەیەکی بلۆک لە ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤،(٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) هێزەکانی ئینتیزامی پاسگای شەهرەکی زیوێی سەر بە قەزای مەرگەوەری شاری ورمێ بە چەند ئۆتۆمبێلێک هەڵیانکوتاوەتە سەر کارگایەکی بەرهەمهێنانی بلۆکی دوو برا بە ناوەکانی عەبدولهادی نەوجەوان و محەمەد ساڵح نەوجەوان.

بە گوتەی سەرچاوەیەک، هێزەکانی ئینتیزامی بە چەک تەقەیان لەم دوو برا کردووە کە هەردووکیان بە سەختی بریندار بوون. لە ئێستادا عەبدولهادی لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێیە و محەمەدساڵح لە نەخۆشخانەی عارفیانی ئەم شارە خەوێندراوە.

سەرچاوەکە زیادی کرد، عەبدولواحد کوڕی عەبدولهادی نەوجەوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ناوچەی سەرای ڕاژان بازد، بە لێدان و بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە و لە ئەنجامی ئەم لێدانە دەست و سەری شکاوە.

شایانی باسە عەبدولواحد دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و دۆخی جەستەیی بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین