دەستبەسەر کرانی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکانی دادخواز دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سلێمان قادرگەڵوان ، برای “عەبدولسەلام قادرگەڵوان” لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی #ژن_ژیان_ئازادی لە شنۆ ، دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە .

سلێمان قادرگەڵوان پێشتریش چەندین جار لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەتیەکانەوە بانگ و دەستبەسەر کراوە .تا ئێستا لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کورد هیچ جۆرە زانیاریەکی ورد بەردەست نیە .

شایانی باسە ، عەبدولسەلام قادرگەڵوان تەمەن ٣٢ ساڵ ، لە جەریانی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی لە رێکەوتی ٣٠ خەرمانانی ١٤٠١، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بە سەختی بریندار بوو و لە رێکەوتی ٤ی ڕەزبەری هەمان ساڵ ، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ گیانی لە دەستدا .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین