دەستبەسەر کرانی کەیوان رەسوڵی ئازەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٢ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی کەیوان رەسوڵی ئازەر تەمەن ٤٢ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

کەیوان رەسوڵی ئازەر خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین